"شوکولاتەی دوبەی" لە ئەڵمانیا قەدەغەکرا

AM:10:42:14/01/2025

12056 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەڵمانیا "شوکولاتەی دوبەی" بە بڕیاری دادگا قەدەغە کرا.

دادگای ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە بڕیاری دا کە چیتر زنجیرە فرۆشگاکانی "ئاڵدی سود" ڕێگەی پێنادرێت "شوکولاتەی دوبەی"ی خۆی بفرۆشێت.

دادگا بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی دەرکرد کە بۆ ماوەیەکی کاتی کۆمپانیاکە ڕێگەی پێنادرێت بەرهەمەکە بفرۆشێت چونکە بەگوێرەی بڕیارەکە بەرهەمێک لە ئەڵمانیا تەنیا لە حاڵەتێکدا دەتوانرێت ناوی لێنرێت "چکۆلاتەی دوبەی" یان هاوشێوەی ئەو بەرهەمە لە دوبەی بەرهەم بهێنرێت یان پەیوەندی جوگرافیای ڕوونی لەگەڵ دوبەی هەبێت و دادگاش بۆی دەرکەوتووە ئەگەر وا نەبێت ئەوا مەترسی دروستبوونی چەواشەکردنی لەلای کڕیاران دروست دەکات.

کۆمپانیای ئالدی زوید لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا بەرهەمی "چکۆلاتەی دوبەی" ی لە لقەکانی خستە بازاڕەوە کە ئەم شوکولاتانە لە تورکیا بەرهەم دەهێنرێن وەک لە پشتەوەی پاکەتەکەدا هاتووە.

دادگا ئەوەی روونکردەوە رەنگە ئەمە وا لە کڕیاران بکات باوەڕیان بەوە هەبێت کە بەرهەمەکە لە ڕاستیدا لە دوبەی دروستکراوە و هاوردە کراوە بۆ ئەڵمانیا.

جێگەی باسە داواکە لەلایەن هاوردەکاری شیرینی ئەندریاس فيلمرزەوە تۆمارکراوە، کە شوکولاتەی دروستکراوی دوبەی لە ژێر ناوی مارکەی "فیکس" لە ئەڵمانیا دەفرۆشێت ئەگەر زنجیرە فرۆشگاکانی "ئاڵدی سود" سەرپێچییەکە دووبارە بکاتەوە، ئەوا غەرامە دەکرێت.

خاوەنی فرۆشگاکە ئامادەنەبووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو دۆسیەیە بدات هەروەها پێویستە ئاماژەش بەوە بکرێت کە بڕیارەکە هێشتا کۆتایی نییە و دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات.