ڕەبۆ نەخۆشیەکی درێژخایەنی
سیەکانە،ئەبێتە هۆی هەوکردن و تەسک بوونەوەی بۆڕیەکانی هەوا. ڕەبۆ باوترین نەخۆشی درێژخایەنە لە
منداڵاندا، دکتۆر پشدەر عبدالله أسماعيل پزیشکی پسپۆڕی
نەخۆشیەکانی منداڵان باس لە هۆکار و چارەسەرەکانی دەکات، نیشانەکانی بریتین لە
١
کۆکە بەتایبەت لە شەوان و بەیانیاندا
٢ خیزە خیزی سنگ
٣ هەناسە توندی
٤ سنگە گوشی یاخود سنگە تەنگی
٥ کۆکەو
خیزەی بەردەوام لەدوای پەتای وەرزی.
٦ کۆکەو
خیزەی سنگ لەدوای وەرزش و جوڵە.
٧ کۆکە
لە دوای پێکەنین و گریان.
٨ کۆکە
لە دوای خۆڵبارین و دوکەڵی جگەرەو بۆنی قوڕس.
لێرەدا پرسیار دەکرێت کە ئایا منداڵانی
بچوکیش تووشی ڕەبۆ دەبن؟ لە وەڵامدا دکتۆر دەڵێت بەڵێ ئەگەری تووشبوونیان و نیشانەکانی: کۆکەو خیزەی سنگ هەناسە خێرایی بەناڕەحەت
هەناسەدان بەناڕەحەت شیری بۆ ئەخورێت بێتاقەت و ناڕەحەت بوون بەتایبەت ئەگەر
منداڵەکە لە خێزانەکەیاندا ڕەبۆ یان کێشەی هەستیاری لووت و پێست یان هەستیاری
بەخواردنیان هەبێت یان یان بە نەبەکامی لەدایک بووبێت یان جگەرە لە ماڵەوە بکێشرێت
یان لەسەرەتای تەمەنیدا تووشی هەوکردنی ڤایرۆسی توندی سیەکان بووبێت. ئەگەر
چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەکە وەرنەگیرێت ئەوا لەوانەیە تووشی نەوبەی زۆر توندی
ڕەبۆی بکات کە ژیانی بخاتە مەترسیەوە و بە پێویستی چارەسەری زۆرو قوڕس ئەبێت لە
نەخۆشخانەهەناسەدانی دەسکرد بەکاربهێنرێت بۆیە ئامۆژگاری دایک و باوکان دەکرێت بەوەی
کە ئەگەر لەم نەخۆشییە لە خێزانەکەدا هەبوو ئەوا نابێت پشتگوێ بخرێت