دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ باران دەستپێدەکات

PM:12:00:11/01/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت شەپۆلی بارانبارین لەدوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە دەستپێبکات و زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سەرەتا بارانەکە نمەنمە دەبێت و پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانە زیاتر ببێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلە دادەبەزن.

هاوکات دەشڵێت، لە سبەی شەوەوە کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت و پاشان کۆتایی دێت.