کۆشکێکی مێژوویی
هۆڵیوود بەتەواوی سووتا، دوای زیاتر لە سەدەیەک لەبەکارهێنانی بۆ فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان،
ئەمەش دوای ئەوەی ئاگرە گەورەکەی کالیفۆرنیا کە دوو رۆژە بەردەوامە، تەشەنەی
کردووە بۆ ناوچەکانی خوارووی هۆڵیوود.
ئاگرە گەورەکەی
لۆس ئەنجلس، کە تا ئێستاش لە بەرزاییەکانی باکوور و رۆژئاوای ئەمریکا بەردەوامە، بووەتە
هۆکاری زیانێکی زۆر بۆ ئەو وڵاتە و ویلایەتی کالیفۆرنیا، شاری لۆس
ئەنجلیش بەتایبەت، زیانەکان تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ٧٠ بۆ ٨٠ ملیار دۆلارە.
ئاگرەکە ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە کالیفۆرنیا و چەندین موڵکی ناودارانی هۆڵیوودی لەناوبردووە،
لەوانە پاریس هیڵتن، جۆن گودمان، تینا نۆلز، دایکی گۆرانیبێژ بیۆنسێ، تەواوی
کەلوپەل و خانووەکەیان لەدەستداوە لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا، هەروەها هەزاران کەسی
ناوچەکەش ماڵەکانیان وێران بووە و شوێنەکانیان بەجێهێشتووە.
یەکێک لە
شوێنەکان کە سووتاوە بە تەواوی، کۆشکێکی ١٠٠ ساڵەیە لە ناوچەی سینەمایی هۆڵیوود،
کە سینەماکاران بەکاریان دەهێنا وەک شوێنێکی مێژوویی لە فیلم و زنجیرەکاندا.