کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت سەرەتای هەفتەی
داهاتوو شەپۆلێکی باران ڕوو لە هەرێمى کوردستان بکات، خێرایی با تاوەکو سبەینێ بەردەوام
دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق رایگەیاند،
پێشبینى دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران روو لە هەرێمى کوردستان
بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى
هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە.
سەبارەت بە کەشى ئەمڕۆش نوسیویەتى، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت
لە ناوچەکانی هەرێم و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە و خێرایی با بە چالاکی دەمێنێتەوە
تاوەک سبەینێ.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کە بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ
و سبەی لە گەرمیانە ٢١ پلەی سیلیزییە و نزم ترین پلەی گەرماش بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە
سلێمانی ١٦ پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی هەرێم پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٩پلەى سیلیزى
سلێمانی :١٦پلەى سیلیزى
دهۆک :١٩پلەى سیلیزى
کەرکوک :٢٠پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ :٢٠پلەى سیلیزى
گەرمیان :٢١پلەى سیلیزى