پیاوێک بۆ ماوەی ٣٢ ساڵە خۆی نەشۆردووە

PM:06:27:06/01/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

تشوتو بابا کە ٣٢ ساڵە خۆی نەشۆردووە و باڵای ٣ پێیە، دەبێتە جێی سەرنجی فێستیڤاڵی مەها کومب میلا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " RT Arabic" جانجابوری مهراج کە بە " تشوتو بابا " ناسراوە بۆ ماوەی ٣٢ ساڵە خۆی نەشۆردووە، ئەمەش بووە بە جێی سەرنجی فێستیڤاڵی مەها کومب میلا لە هیندستان.

کاتێک پیاوە هندۆسەکان لە پانچایتی ماهانیرڤانی ئەکارا بەشداری لە کاروانێکی ئایینیدا دەکەن بەرەو ناوچەی سەنگام، ئەم پیاوە لە کاتی یەکەم هاتنە ژوورەوەی فێستیڤاڵی ماها کومب مێلا لە پرایاگراج لە هیندستان وتی " باڵام 3 پێ و 8 ئینجە، تەمەنم ٥٧ ساڵە، زۆر دڵخۆشم کە هاتوومەتە ئێرە، ئێوەش لێرەن و منیش دڵخۆشم بەو شتە." وەک خۆشی روونیشیکردووەتەوە " من خۆم ناشۆم چونکە ئاواتێکم هەیە کە لە ٣٢ ساڵی ڕابردوودا بەدی نەهاتووە"

جێگەی باسە ئەم فێستیڤاڵە دوای ١٢ ساڵە کە بەڕێوەدەچێتەوە و بڕیارە لە ١٣ی یەک تا ٢٦ی شوبات بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوە ئاینەکان لە ناوچەی پرایاگراج کۆببنەوە.

بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوەکان، ئیدارەی قەزاکە هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پیاوە ئاینییەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی قەرەباڵغی و دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.

فێستیڤاڵی مەها کومب میلا هەر ١٢ ساڵ جارێک لە شاری ئەلاهەباد لە ویلایەتی ئۆتار بەڕێوەدەچێت بەڵام فێستیڤاڵەکانی دیکە هەر سێ ساڵ جارێک لە شارەکانی دیکەی هیندستان ڕێکدەخرێن.