بازرگانی بەناوبانگی ئەمریکی ئیلۆن مەسک لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی " X" بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک
ناوی خۆی گۆڕی بۆ " Kekius Maximus"
بەپێی ئەوەی "بی بی سی" بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ئیلۆن مەسک هەمووانی
سەرسام کرد بە گۆڕینی وێنە و ناوی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X" بۆ " Kekius Maximus" هەروەها دانانی
وێنەی تەنزئامێزی " Pepe the Frog " لەبری
وێنەی تایبەتی خۆی کە زیاتر لە 210 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە ئەمەش قسە و باسێکی زۆری لێکەوتەوە.
ئەم هەنگاوەش شەپۆلێکی گێژاوی لە جیهانی دراوی کریپتۆ
دروستکرد و بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دراوی دیجیتاڵی " memecoin".
ئیلۆن مەسک بە ئەنجامدانی ئەم کارەشی زۆر پرسیاری وروژاند و لە هەمان کاتیشداهیچ
ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ئەم هەنگاوە نەخستەڕوو کە ئایا ئەمە ناو گۆڕینە کاتییە یان هەمیشەیی.