دۆرۆسی و تیم دوو هاوسەری خەڵکی بەریتانیان و هەردووکیان تەمەنیان لە سەرووی ١٠٠
ساڵەوەیە، لەم دواییانەدا یادی ٨١ ساڵەی هاوسەرگیریان کرد و نهێنی درێژخایەنیی هاوسەرگیرییەکەیان ئاشکرادەکەن.
ئەو دوو هاوسەرە بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە جەنگی جیهانی دووەمدا یەکتریان
ناسی لەکاتێکدا لە کارگەیەکی ساوسهامپتۆن کاریان دەکرد و فڕۆکەیان دروستدەکرد.
ئێستا لە ماڵێک لە وینگهام لە ناوچەی کێنت دەژین، هۆکاری خۆشبەختی هاوسەرگیری
و بەردەوامیان دەگەڕێننەوە بۆ یاسایەکی سادە، ئەویش: "هەرگیز گفتوگۆی قورس ناکەن"
، دۆرۆسی جەختی لەوە کردەوە کە کلیلی هاوسەرگیری سەرکەوتوو دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان
و پەروەردەکردنی پەیوەندی کراوە بووە نەک لە ململانێ و گفتوگۆی قورس و تووڕەبوون.