فڕۆکەیەک لە 2025ـدا گەشتێکی ئەنجامدا و لە ساڵی 2024ــدا نیشتەوە

PM:04:30:02/01/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

سەرنشینانی فڕۆکەی '٨٨٠'ی کاتای پاسیفیک گەشتێکی دەگمەنیان ئەزموون کرد کە وەک گەشتکردن بەناو کاتدا وابوو بۆیان.

سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە لە نیوەشەوی ١ـی کانوونی دووەمی ساڵی نوێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ کۆنگ بەرەو ئەمریکا بەجێدەهێڵن.

فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلس لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر ٨:٣٠ی ئێوارە نیشتووەتەوە، ئەمەش واتە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە دووجار ئاهەنگی شەوی سەری ساڵیان گێڕاوە.

ئەم دیاردەی "گەشتکردن بە ناو کات"ـە کە بەهۆی کاتی فڕین و هێڵی بەرواری نێودەوڵەتییەوە روودەدات، لایەنێکی سەرنجڕاکێشی فڕۆکەوانییە و بە دەگمەن روودەدات.

لە کاتێکدا ئەم ئەزموونە رەنگە نائاسایی دەربکەوێت، بەڵام رووداوێکی ئاسایی و بەردەوامە بۆ ئەو گەشتانەی کە بەرەو رۆژهەڵات دەڕۆن بەسەر زەریای هێمندا، بەڵام بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لەناو فڕۆکەی ٨٨٠دا بوون، ساتێکی لەبیرنەکراو بوو بۆ دەستپێکی ساڵی نوێ، چونکە ئەوان دووجار ئەزموونی چوونە ناو ساڵی نوێیان کردووە.