فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە .

AM:09:49:02/01/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا کۆمپانیای مەستی فیلم بە هاوکاری هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ناوچەکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ خولی ( پێنجەمین فیستڤاڵی فیلمی نێو دەوڵەتی سلێمانی )، کە پێشترخولی (یەکەم لە ساڵی ٢٠١٦) لە سلێمانی بۆ ماوەی (٤ ڕۆژ) بەردەوام بوو بە هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و،پاشان خولەکانی ( دووەم لەساڵی ٢٠١٧) و ( سێهەم لەساڵی ٢٠١٨) و (چوارەم لەساڵی ٢٠١٩) کە بۆ ماوەی(٧ ڕۆژ) بەردەوام بوون لە شاری سلێمانی .

وەلەئێستادا ئامادەکاری دەکات وئایندەیەکی نزیکدا لە چاوپێکەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنن کە( پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕادەگەیەنێت ). کە بە تیمێکی نوێ و چالاکیەکان بە ئەنجام دەگەیەنریت .

فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی هەروەك چۆن لە پێشتردا بە بەشداری و میوانداری چەندین هونەرمەند لە دەرەوەو ناوخۆی کوردستان چالاکیەکانی پێشکەش دەکرد لە ئێستاشدا هاوشێوەی ساڵان و خولەکانی ڕابردوو کار بۆ ئەو هەمان ئامانج دەکات و بە باشترین شێوە ئامادەکاری دەکات .