چێشتلێنەرێک ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

PM:05:55:30/12/2024

664 جار خوێندراوەتەوە

چێشتلێنەرێک ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینس دەشکێنێت بە ئامادەکردنی ١٥ هەزار خواردن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " Jeune Аfrique" شێف زەینەب بانکی خەڵکی کۆت دیڤوار بە ئامادەکردنی ١٥ هەزار خواردن لە ماوەیەکی دیاریکراودا ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد.

ئەو شێفە ڕایگەیاندووە کە کارەکەی ١٣١ کاتژمێری خایاندووە، واتە نزیکەی پێنج ڕۆژ و نیو.

بەپێی یاساکانی پێشبڕکێی چێشتلێنان، کاندیدی ڕیکۆردەکە هەر کاتژمێرێک پێنج خولەک پشووی پێدراوە، هەموو ڕۆژێک دوو کاتژمێر بۆ خەوتن و سی خولەکیش بۆ چوونە تەوالێت، چونکە پێویستە تەواوی کاتەکەی بۆ ئامادەکردنی خواردنەکان تەرخان بکات.

سەرجەم خواردنە ئامادەکراوەکان بەسەر بۆنە خێرخوازییەکاندا دابەشکراون، ئەو چێشتلێنەرە بە نمایشە سەرنجڕاکێشەکەی سەرنجی وەزیری لاوانی کۆماری کۆت دیڤواری بەلای خۆیدا راکێشاوە، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەکرد کرد بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی.

جێگای باسە کە تۆماری پێشوو هی چێشتلێنەری ئێرلەندی ئالان فیشەر بوو.