کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەى کەشوهەوای هەرێمی
کوردستان جێگیردەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە
٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ واتە سەری ساڵ کەش و
هەوا لە هەرێم جێگیر دەبێت و تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەگەری نمەباران
هەیە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
هاوکات کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ
سەری ساڵی نوێ کەش و هەوا خۆش دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبن و کەشی
ئاسمانیش هەور و خۆر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٥پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ :١٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان :١٧ پلەى سیلیزى