ڕاپرسییەک دیارترین ترسی ئەمریکییەکان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرا دەکات

AM:11:41:29/12/2024

836 جار خوێندراوەتەوە

لە سەردەمی ئەمڕۆدا جیهان شاهیدی زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانە، خوێندەنەوەی هەواڵەکان بووە بە خوویەکی ڕۆژانە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.

بەپێی ماڵپەری " Medical Xpress" ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی (APA) کە لە نێوان ٢٢٠٠ کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا ئەنجامدراوە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی دڵەڕاوکێ سەبارەت بە پرسەکانی وەک ئابووری، توندوتیژی، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، زۆرێک لە گەورەکان باسیان لە زیادبوونی دڵەڕاوکێ کردووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤.

ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەرکەوتووە کە ئەم نیگەرانیانە پەیوەستن بە ڕووداوە جیهانی و ناوخۆییەکان کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی دەروونی خەڵک هەیە.

دکتۆر مارکیتا وێڵز، بەڕێوەبەری پزیشکی کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی، جەخت لەسەر گرنگی خوێندنەوەی هەواڵی هۆشیارانە دەکاتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سروشتی زۆر چالاکانەی ڕووداوەکانی ئێستا دەتوانێت بەشداربێت لە زیادبوونی فشار و دڵەڕاوکێ.

دکتۆر وێڵز پێشنیاری ئەوە دەکات کە "ئەگەر ڕووداوەکانی ئێستا نیگەرانت دەکات ئەوا کاتی ئەوە هاتووە بیر لە کەمکردنەوەی بەرکەوتنی هەواڵەکان بکەیتەوە"

لە کاتێکدا ئاگاداربوون لە رووداوەکان گرنگە، بەڵام خوێندنەوەی بەردەوامی هەواڵەکان بە تایبەت ئەوانەی کە سەرنجیان لەسەر مانشێتە نەرێنییەکان بووە، دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی دەروونی هەبێت.

باسیشی لەوە کردووە "هەواڵەکان دەتوانن کاریگەری گەورە لەسەر تەندروستی دەروونیمان دروست بکەن گرنگە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ رووداو و هەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بە تەندروستیمان بە باشی بمێنێتەوە"

زیاتر لە ٣٣%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلانیان هەیە لە ساڵی 2025دا گرنگی بە تەندروستی دەروونییان بدەن، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥% زیادیکردووە، ئەمە بەرزترین ڕێژەیە کە تۆمارکراوە لەو کاتەوەی کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢١ دەستی بەم پرسیارە کردووە.

زۆر کەس دەستیان کردووە بە گرنگیدان بەو چالاکییانەی کە پاڵپشتی دەروون و جەستەیەکی تەندروست دەکەن، باوترین چالاکییەکان بریتین لە:

- بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لە سروشتدا (46%)

- یۆگا (44%)

- گرنگیدان بە خود (37%)

- دوورکەوتنەوە لە سۆشیال میدیاکان (30%)

- گرینگیدان بە نووسین (29%)

ئەم چالاکییانە وەک جێگرەوەیەک بۆ کارلێککردن لەگەڵ ژیاندا پێشکەش دەکەن کە هاندەری وردبینی و کەمکردنەوەی فشار و بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی هەواڵ و رووداوە ناخۆشەکانە.

لە کاتێکدا ڕەنگە ساڵی ٢٠٢٥ نیگەرانی نوێی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بەڵام دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی گرنگی بە تەندروستی دەروونی بدرێت، دکتۆر وێڵز هانی هەمووان دەدات کە ئاگاداری هەستەکانیان بن و هەنگاوی چالاکانە بنێن بۆ ئەوەی ئاگاداری خۆیان بن، ئاماژەی بەوەشکردووە لە هەموو کات و بارودۆخێکدا پێویستە تەندروستی دەروونیمانبیر بێت.