شەش خورادن و خواردنەوە لە زستاندا خۆتی لێ بەدووربگرە

AM:09:02:28/12/2024

4516 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی زستاندا بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی وەرزی هەیە کە دەتوانیت بیخۆیت بۆ پاراستنی تەندروستی جەستەت، بەڵام باشتر وایە لە هەندێک خۆراک دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سیستەمێکی بەرگری بکەیت و رێگری لە هەستیاری بکەیت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"health"،کۆمەڵێک خۆراکی خستووەتەڕوو کە پێویستە لە وەرزی زستاندا خۆتی لێ بەدووربگریت بۆ پاراستنی تەندروستیت، بەم جۆرە:

١.شیرینی دروستکراو بە شەکری پاڵاوتە:

شەکر دەبێتە هۆی هەوکردن و دابەزاندنی بەرگری جەستە و دەتوانیت بەدوای جێگرەوەیەکی تەندروستدا بگەڕێیت وەک میوەی وەرزی.

٢.خواردنی سورکراوە:

خواردنە سورکراوەکان هەرسکردنیان زۆرتر دەخایەنێت و زۆر تەندروست نین، لە وەرزی زستاندا ئەم ماددە خۆراکیانە دەتوانن میتابۆلیزمت خاو بکەنەوە و بەهەمان شێوە هەست بە سستبوونی زۆر بکەیت.

٣.ماست

بەرهەمە شیرەمەنییە ساردەکان دەتوانن بەرهەمهێنانی لیک و بەڵغەم زیاد بکەن، ئەمەش وا دەکات تووشی هەڵامەت و تای وەرزی ببیت بەڵام بەو پێیەی هێشتا پێویستت بە پرۆبایۆتیک هەیە، قاوە دەتوانێت بژاردەیەکی باش بێت و هەوڵبدە پێش خواردنی لە سەلاجە دووری بخەیتەوە بۆ ئەوەی زۆر سارد نەبێت و دڵنیابە پێش نانخواردنی نیوەڕۆ دەیخۆیت.

٤.خواردنەوەی شیری سارد:

ئەو خواردنەوانەی شیری تێدایە وەکو مێڵک شەیک یان شیری تامدار تووشی سەرما و ئازاری قورگت دەکات، کە دەبێتە هۆی کۆکەیەکی توند، لەبری ئەوە هەوڵبدە شیری گەرم بخۆیتەوە.
٥.
خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی میوە:

خواردنەوە گازییەکانی وەک کۆلا سیستەمی بەرگری جەستە دادەبەزێنن بەو پێیەی وزەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی جەستە پلەی گەرمی خواردنەوە ساردەکە دابەزێنێت بۆ پلەی گەرمی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی جەستەت و وادەکات تووشی نەخۆشیەکان ببیت و بۆ شەربەتی میوەش هەمان شتە.

٦.ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزەریان تێدەکرێت:

خۆراکی قوتوو یان ترشیات ڕێژەیەکی زیادەی خوێ و ڕۆنی تێدایە بۆ زیادکردنی مانەوەیان، بەڵام پرۆسەی هەڵگرتنی خۆراکەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ماددە خۆراکییە گرنگانەی کە پێویستن بۆ جەستە، هەروەها دەبێتە هۆی هەستیاری لە هەندێک کەسدا.