بامێ سوودی
بێشوماری تەندروستی هەیە بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرە
گرنگەکان.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " stylecraze" بڵاو کراوەتەوە، بامێ
چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ قژ کە کە کاردەکات بۆ شێدارکردن و نەرمکردنەوە
قژ ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ بەم شێوەیەش تەندروستی قژ باشتر دەکات.
ئەو پێکهاتانەی
لەناو بامێدا هەیە کاردەکات بۆ شێدارکردنی قژ بە قووڵی، ئەمەش وشکبوونەوە و شکانی
قژ کەمدەکاتەوە هەروەها کاردەکات بۆ نەرمکردنی قژ، وادەکات قژەکە نەرمتر و بریقەدارتر
بێت.
هەروەها
هەستیاری پێستی سەر کەمدەکاتەوە یارمەتی هێورکردنەوەی قژ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی
خۆراکدانی پێستی سەر دەدات و ئەو ڤیتامین و کانزایانەی بۆ دابین دەکات کە پێویستیانە،
ئەمە جگە لەوەی قژ لە تێکچوون دەپارێزێت و لە ڕەگەوە بەهێزی دەکات.
شێوازی ئامادەکردنی
ماسکی بامێ:
بامێکە بە باشی
بشۆرەوە و پارچە پارچەی بچوکی بکە.
پاشان بامێکە بخەرە
ناو مەنجەڵێکەوە کە بڕێکی پێویست ئاوی تێدا بێت و بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە
تا دەکوڵێت و نەرم دەبێتەوە.
دواتر ئاوی بامێکە
پاڵاوتە بکە.
بە ئاوەکە پێستی
سەر و قژت مەساج بکە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەجێی بهێڵە.
لە کۆتاییدا قژت
بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ.