بارانی بەلێزمە دەستپێدەکات

PM:03:24:26/12/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و رۆژی هەینی شەپۆلەکە چڕ تر دەبێت و ئەگەری لێزمە باران هەیە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت شەپۆلەکە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤،کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەور و لە کاتەکانی شەودا لە ناوچەکانی سنوری دهۆک باران دەبارێت و دواتر تەواوی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلەکە چڕ تر دەبێتەوە و لە هەرێم ئەگەری لیزمە باران هەیە و لە ناوچەکانی عێراقیش باران دەبارێت و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٥پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ:١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی