نرخی زێڕ چەندە؟

AM:10:17:26/12/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

یەک ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦١٦ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبوەوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٨٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٢ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٦٢ هەزار دینارە