ناسا دەیەوێت لە خۆر نزیک ببێتەوە و دەستی لێبدات

PM:08:44:24/12/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەی سێشەممە ئامێری (Parker Solar Probe)ی ناسا مێژوو بنووسێتەوە، بە فڕینی بەناو بەرگەهەوای دەرەوەی خۆردا، کە ناوی "کۆرۆنای خۆر"ـە، ئەمەش لە ئەرکێکدا بۆ یارمەتیدانی زاناکان تاوەکو زیاتر دەربارەی نزیکترین ئەستێرەی زەوی بزانن.

نیک بێهنکن، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرکەکان لە تاقیگەی فیزیای کارپێکراوی جۆنز هۆپکینز لە پۆستێکی بلۆگی ناسادا وتی: "هیچ شتێکی دروستکراوی مرۆڤ تاوەکو ئێستا بەم نزیکییە لە ئەستێرەیەکەوە تێپەڕیوە، بۆیە ئامێری پارکەر بەڕاستی داتاکان لە خاکێکی نەخشەکێشراوەوە دەگەڕێنێتەوە".

ئاژانسی ناسا لە پێگەی خۆیدا بڵاویکردەوە، کەشتییە ئاسمانییەکە بە خێرایی دەگاتە ٤٣٠ هەزار میل لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەرگەی پلەی گەرمی تاوەکو ٩٨٢ پلەی سەدی دەگرێت.

کاتێک ئەم پشکنەرە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەرگەهەوای خۆردا تێپەڕی، وردەکاری نوێی لەبارەی سنووری بەرگەهەوای خۆرەوە دۆزییەوە و وێنەی نزیک لە هێڵەکانی کۆکردەوە، کە پێکهاتەیەکی هاوشێوەی لوتکەیە و لە کاتی خۆرگیراندا دەردەکەون.