مانەوەی رۆناڵدۆ لە
سعودییە مسۆگەر نییە بەهۆی خواستی جۆرجینیا کە دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا.
ئانا خۆرخی رۆژنامەنووس
لە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، مانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی
نەسڕی سعودی مسۆگەر نییە و لە ماوەی داهاتوودا ئەو بابەتە یەکلادەبێتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە
ئاشكرایکردووە، خواست و ئارەزووی جۆرجینیا کە گەڕانەوەیە بۆ ئەوروپا کێشەی بۆ
یاریزانە پورتوگالیەکە دروستکردووە و رێگری لە مانەوەی کریستیانۆ دەکات لە وڵاتی
سعودیە.
دەشڵێت، جۆرجینیا
پێیوایە ژیانکردن لە وڵاتی سعودییە قورسە و ناشتوانێت ئاگاداری سەرجەم منداڵەکان
بێت لەبەرئەوە دەیەوێت جارێکیتر لەگەڵ رۆناڵدۆ بگەڕێنەوە ئەوروپا.
رونیکردووەتەوە، تا ئەم
ساتە هیچ کامیان لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە و جۆرجینیاش بەردەوام بە
بڵاوکردنەوەی وێنە ئاماژە بە دڵخۆشی دەکات لە وڵاتی سعودیە بەڵام بە هیچ شێوەیەک
ئەوە راست نییە و بێزاربووە لە ژیانی ئەو وڵاتە.
ئەمە لە کاتێکدایە،
یانەی نەسڕی سعودی بە نیازن ئۆفەرێکی نوێ پیشکەشی رۆناڵدۆ بکەن بەمەبەستی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان کە گرێبەستەکەی ئێستای لە کۆتایی ئەم
وەرزە تەواو دەبێت.