ئەگەر ئەم نیشانانەت بەدی کرد واز لە کارەکەت بهێنە

PM:01:12:23/12/2024

3856 جار خوێندراوەتەوە

هەمووان دەزانن کاری خراپ تەنها ئامانج لێی دەستکەوتنی پارەکەیە تاکو لە ژیانی ئاسایی بەردەوام بیت و پۆشاک و خواردن بکڕیت، زۆرینەش بە سەختی کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجی دیاریی کراوی خۆیان، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لە شوێنی کارەکەت هەست بە هەندێک شت کرد وازبهێنە.

هەندێکجار کارێک دەکەیت ئارەزووی ناکەیت و خۆشتناوێت، یان ژینگەی کارەکەتر دروست نییە و رێگە نادات بە باشی ئەرکەکانت راپەڕێنیت و نابێت رێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەی شارەزاییەکانت، بەگوێرەی ماڵپەڕی تایمز لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە دەستبەرداری کارەکەت بە:

یەکەم: ژینگەی کارەکەت تەندروست نەبوو و هەست بە دڵخۆشی نەکەیت و کاریگەریی خراپی لەسەرت هەبوو.

دووەم: شارەزاییەکانت کەم ببنەوە و هەست بە زیادبوونی زانیارییەکانت نەکەیت.

سێیەم: ئامانج و داهاتوو کۆمپانیاکە وردە وردە بەرەو خراپ بڕوات و بەرهەم و توانایان کەمببێتەوە.

چوارەم: ریزلێنانی دەروونی و ماددیت پێنەدەن و کارە باشەکانت بەرز نەنرخێنن، بە تێپەڕبوونی ساڵەکان ئەم دۆخە خراپتر بێت.

پێنجەم: هەست بەوە نەکەیت دەتوانیت ئەنجامی باش بەدەستبهێنیت و لە خاڵێکی جێگیردا چەقیویت، رۆژ هەبێت هەست بە تەمبەڵی و ئارەزووی نەکردنی کارەکەت بکەیت.