شوقەکەی مێسی مەترسی ژێرئاو کەوتنی لەسەرە

PM:02:10:21/12/2024

3876 جار خوێندراوەتەوە

شوقەکەی مێسی مەترسی ژێرئاو کەوتنی لەسەرە ئەگەرچی نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلاری پێداوە.

بە گوێرەی راپۆرتێک کە زانکۆی میامی بڵاویکردووەتەوە، ئەو باڵەخانەی مێسی شوقەیەکی تێیدا کڕیوە مەترسی ژێرئاو کەوتنی لەسەرە بەهۆی خاک و هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە ئەو باڵەخانەی شوقەکەی لەخۆگرتووە، لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی هەشت سانتیمەتر رۆچووە،هەرچەندە تاوەرەکە ناوبانگێکی جیهانی زۆری هەیە وەک یەکێک لە باشترین بیناکانی نیشتەجێبوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مەرج نییە نوقمبوونی باڵەخانەکان ئاماژە بێت بۆ کێشەی پێکهاتەیی جددی بە تایبەت بەهۆی قورساییانەوە، بەڵام داڕمانی تاوەرەکانی شامپلین لە ساڵی 2021 نیگەرانی دنیشتوانی ئەو شوقانەی لێکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی هەمان سەچاوە مێسی لەگەڵ چوونی بۆ ئینتەر میامی ئەو شوقەیەی کڕیوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانی، شوقەکان بە ناوی پۆرش تاوەرن و نرخیان نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلارە.

شوقەکانی پۆڕش تاوەر لە شاری میامی ئەمریکان و رووبەرەکەی بە 330 مەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت و سێ ژووری نوستن و چوار حەمام لەخۆدەگرێت، لەگەڵ دیمەنێک کە بەسەر دەریادا دەڕوانێت.