مرۆڤ بەردەوام
هەوڵدەدات رێگەیەکی راست و دروست بگرێت کە بەرەو سەرکەوتنی ببات، کاتێکیش هەنگاو
بۆ سەرکەوتن دەنێت نازانێت ئایا ئەو رێگەیەی هەڵیبژاردووە رێگە راستەکەیە یان هەڵە.
کۆمەڵێك نیشانە
و ئاماژە هەن کە دەریدەخەن لەسەر رێگەیەکی راستیت و ئەگەر بەردەوام بیت و
کۆڵنەدەیت سەرکەوتوو دەبیت و دەگەیت بەوەی کە دەتەوێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی
"linkedin"دا باسکراوە، دیارترینیشیان ئەمانەن:
١. خەڵك
بە بەردەوامیی رەخنەت لێدەگرن، کەمن ئەوانەی کە لەناخەوەی باشی کەسانی دیکەیان
دەوێت، بەڵكو تەنانەت ئەگەر ببینن کەسێك لەڕێگەیەکی باشدایە و بەرەو سەرکەوتن
دەڕوات ساردی دەکەنەوە، کاتێکیش لەسەر رێگەیەکی باشیت و هەنگاوی گەورە دەنێیت کەسی
لەم جۆرە زۆر لە دەورت کۆدەبنەوە.
٢. لەدوای
هەموو کەوتنێك هەڵدەستیتەوە، دەزانیت کە شکست کۆتایی نیە، تەنانەت سەرکەوتن بەبێ
شکست نایەت، و دەبێت بەردەوام بیت لە هەوڵدان.
٣. رۆژانە
رووبەڕووی ئاستەنگی و رکابەری دەبیتەوە، دەزانیت کە ئەگەر بتەوێت شتێك بەدەست
بهێنیت دەبێت ماندوو ببیت و قوربانیی بدەیت و کۆڵنەدەیت.