خۆراکەکانی بەیانیان سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنن و وادەکەن بە تەواوی رۆژەکە هەست بە وزە و چالاکی بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە بزانرێت بەیانیان چی دەخۆیت و لە چ کاتێکدا دەیخۆیت؟
ماڵپەڕی ئیت زیسی بەریتانی لە بابەتێکدا کۆمەڵێک خووی خۆراکی بەیانیانی خستووەتە روو وادەکەن ببیتە خاوەنی ورگێکی رێک، ئەوانیش:
یەکەم: لە دوای ٣٠ خولەک هەستان لە خەو نانی بەیانی بخۆ.
دووەم: لە کاتی هەستان لە خەو راستەوخۆ پەرداخێک ئاو بخۆرەوە.
سێیەم: ژەمی بەیانیت هاوسەنگ بێت لە کاربۆهیدرات و چەوری بەسوود و پرۆتین.
چوارەم: وابکە خۆراکەکانی نانی بەیانیت کەمترین بڕی شەکری تێدا بێت، زیاتر هێلکە و ماستی یۆنانی و نانی بۆر بخۆ.
پێنجەم: ماددەی ریشاڵی لە نانی بەیانیتدا هەبێت بۆ ئەوەی بە خێرایی هەستی تێریت پێببەخشێت، بەو جۆرە ئارەزووی خواردن کەمدەبێتەوە و ورگێکی تەخت دەبێت.
شەشەم: ئاردی شۆفان بخۆ، هەرسکردنی ئاسانە و کالۆری بەرز نییە.