وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت بارانبارین بەردەوام
بێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تاکو بەرەبەیانى
سبەی رۆژی شەممە.
وەزارەتی
گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشکرد، بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام
دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەرى بارینى بەفر و بارانى تێکەڵە هەیە و پلەکانى گەرماش
زیاتر دادەبەزن.
بڕی بارانبارینی
١٢ کاتژمێری رابردووى ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:
هەولێر 7.2 ملم
شەمامک 7.6 ملم
پیرمام 5.4 ملم
سلێمانى 8.6
ملم
چەمچەماڵ 7.5
ملم
دهۆک 1.4 ملم
زاخۆ 2.3 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بامەرنێ 0.2
ملم
بارزان 0.4 ملم
بازیان 9.2 ملم
دەربەندیخان
5.6 ملم
حاجى ئۆمەران
0.2 ملم
هەڵەبجە 3.6
ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کەلار 5.4 ملم
خەبات 7.2 ملم
مانگیش 0.4 ملم
مەیدان 7.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 5.2
ملم
قەڵادزێ 1.0
ملم
کەرکووک 9.2
ملم
دووز 5.8 ملم
خانەقین 4.0
ملم