ئەم بابەتە دەتوانرێت بە چەندین شێوە لێکبدرێتەوە، زۆرجار لە ژێر کاریگەری ڕوانگەی کولتووری، دەروونی، یان کۆمەڵایەتیدا دەبێت. لێرەدا سەیرێکی گشتگیری ئەم بابەتە دەکەین سەبارەت بە پیاوان،
ماڵپەڕی "nairaland" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج لەو تایبەتمەندییانە کردووە کە هەرگیز لە پیاواندا ناگۆڕێن تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیرییش بکەن، بەم جۆرە:
١. سروشتیی کەسایەتیی ناگۆڕێت و بەو جۆرە دەمێنێتەوە کە هەیە، بۆ نمونە ئەگەر کەسێکی داخراو بێت دوای هاوسەرگیریریش هەر وا دەبێت.
٢. خووی ماددی ئەو کەسە دوای هاوسەرگیریش ناگۆڕێت و وەك خۆی دەمێنێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر خەرجی زۆربێت ئەوا هەر وا دەبێت، یاخود ئەگەر رەزیل بێت هەر بەو جۆرە دەبێت.
٣. خێزانی کوڕێک پێش هاوسەرگیریی هەرچۆنێك بێت دوای هاوسەرگیرییش هەر وادەبن، ئەویش پێش هاوسەرگیریی چۆن مامەڵە دەکات لە نێوان تۆ و ئەواندا دوای هاوسەرگیرییش هەروادەبێت.
٤. ئەگەر رابردووی هاوسەرەکەت بێزارکەربێت ئەوا هەروا دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر کاریگەریی لەسەر ئێستای بیرکردنەوەکانی هەبێت ئەوا دەبێت بزانیت گۆڕینی ئەو بیرکردنەوەیەی قورسە.
٥. پلانی پیشەیی پیاوان وەك خۆی دەمێنێتەوە و ئەستەمە ئەو پلانانە بگۆڕێت.