بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە، مانگ ڕەنگە زیاتر لە 100
ملیۆن ساڵ لەوە کۆنتربێت کە هەندێک لە زانایان پێشتر بیریان لێدەکردەوە.
توێژینەوەکە کە رۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، تەحەدایی ئەو بیرۆکە لەمێژینەیە دەکات کە تەمەنی مانگ
بە نزیکەیی 4.35 ملیار ساڵ لەمەوبەر دەخەمڵێنرا ، بەڵام توێژینەوە نوێیەکە ئەوە پیشان
دەدات کە مانگ زۆر پێش ئەم ساڵە دروست بووە و تەمەنی نزیکەی ٤.٥١ ملیار ساڵە و دواتر ڕووداوێک روویداوە کەبە "توانەوەی"
ناودەبرێت،نووسەران دەڵێن، توانەوەی مانگ لە کاتێکدا ڕوویداوە کە مانگ لە زەوی
دوور کەوتووەتەوە، کاتێک کە کێشکردنی بەردەوامی هەسارەکە مانگەکەی بە شێوەیەک شێواندووە
کە بووەتە هۆی گەرمبوونێکی زۆر. بەپێی توێژینەوەکە، پرۆسەکە ڕووی مانگی گۆڕیوە و بەم
شێوەیە تەمەنی ڕاستەقینەی مانگی شاردوەتەوە.
فرانسیس نیمۆ، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و مامۆستای بەشی
زانستی زەوی و هەسارەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز، وتی گەرمبوونی زۆر پێدەچێت
ڕووی مانگی توانبێتەوە.