زۆرینەمان
بەهۆی ستایلی ژیانی رۆژانەمانەوە و کارکردنمان لەسەر کۆمپیوتەر کەم دەجوڵێین ئەمەش
کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و مێشک دەبێت و وادەکات رووبەڕووی هەندێك گرفت
ببنەوە.
لە بابەتێکدا
ماڵپەڕی "healthline" ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردوە کە وەك
ئاگادارکردنەوەیەکن بۆئەوەی جەستە بەپێی پێویست ناجوڵێت و چالاکیی کەمە، کە بریتین
لەمانە:
١.ئاوساویی ژێر
چاوەکانت هەیە بە بەردەوامیی، کە بەهۆیی قەتیسبوونی ئاوەوە لە جەستەدا روودەدات.
٢. تووشی قەبزی دەبیت و زۆرینەی کات ئەم گرفتەتە
هەیە و لەگەڵیدا ناڕەحەتیت و لە هەفتەیەکدا چەند جارێکی کەم پیسایی دەکەیت.
٣. شتت زۆر بیردەچێتەوە، و بە بەردەوامی هەست بە
سەرقاڵی مێشکت دەکەیت و بیرکردنەوەکانت نەرێنین.
٤. هەست بە ئازار دەکەیت لە ئەژنۆتدا، تووشی
هەوکردنی جومگە دەبیت.
٥. ئارەزووی خواردنت زۆرە بەتایبەت شیرینییەکان،
هەرچەند دەخۆیت زیاتر ئارەزوویان دەکەیت.