بە ئەنجامدانی ئەم خووانە ٢٠ ساڵ گەنجتر دەبیتەوە

PM:11:28:19/12/2024

368 جار خوێندراوەتەوە

هەڵکشانی تەمەن و دەرکەوتنی نیشانەکانی رەنگە زۆرجار پەیوەندی بە شێوازی ژیان و دەربڕینی هەستەکانی مرۆڤەوە هەبێت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی Personal Branding Blog، بابەتی گەنج دەرکەوتن پەیوەندی بە کرێمی گرانبەها یان جوانکاریی کردن نییە، بەڵکو پەیوەندی بە خووەکانی رۆژانەوە هەیە، لەو خووانەش:

١. خواردنەوەی ئاو، خواردنەوەی هەشت بۆ ١٠ پەرداخ ئاو رۆژانە خوویەکی کاریگەرە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەنجتر دەربکەون، چونکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی لاستیکی و نەرمی پێست.

٢. وەرزشکردن بە بەردەوامی، وەرزشکردن یارمەتیت دەدات لە پاراستنی کێشێکی تەندروست و بەهێزکردنی ماسولکەکانت و هەستکردن بە گەنجی و زیندوویی.

٣. گرنگی تەواو بدە بە خەوتن، گرنگیی خەوێکی باش بە کەم سەیر دەکرێت، ئەو کەسانەی کە زۆر لە تەمەنی خۆیان گەنجتر دەردەکەون، لە بەهای پشوودانی شەوانە تێدەگەن خەوتن ئەو کاتەیە کە جەستەمان خۆی نوێ دەکاتەوە و خۆی چاک دەکاتەوە، لەوانەش خانەکانی پێستمان.

٤. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، فشاری دەروونیی بەشێکە لە ژیان، لەکاتێکدا هەندێک کەس ناتوانن بە تەواوی رزگاریان بێت لێی، بەڵام دەتوانن فێربن چۆن بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ ژیانیاندا بیگونجێنن، فشاری دەروونی پرۆسەی پیربوون خێراتر دەکات دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی پێست.

٥. دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر، ئەو کەسانەی لە تەمەنی خۆیان گەنجتر دەردەکەون، لە گرنگی پاراستنی پێستیان لە بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر تێدەگەن، تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر دەتوانێت زیان بە پێست بگەیەنێت و دەبێتە هۆی چرچبوون و پەڵەی تەمەن و نیشانەکانی تری پیربوون.