ئەستێرەی سەرەکی زنجیرەی
سکوید گەیم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە
بەرهەمهێناندایە و رەنگە لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا پەخشبکرێت.
لی جەنگ جای، ئەکتەری
بەناوبانگی کۆریی و زنجیرەی سکوید گەیم رایگەیاند، بڕیاڕ لەسەر دروستکردنی وەرزی
سێیەمی زنجیرەی سکوید گەیم دراوە و دەچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە، دوای ئەوەی ٢٦ـی
ئەم مانگە وەرزی دووەمی زنجیرەکە پەخشدەکرێت.
وتیشی:
"کارەکتەرەکەی من دووبارە دەگەڕێتەوە لە وەرزی دووەمدا وەک یاریزانی ژمارە
٤٥٦ ، دوای ئەوەی لە وەرزی یەکەمدا بووە براوەی یارییە خوێناوییەکە، دڵنیام لەم
وەرزە نوێیەشدا سەرسام دەبن بە رووداوەکان".