برۆکلی و قەرنابیت
هەردووکیان دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکیەکان و دژە ئۆکسێنەرەکان و هەریەکەیان سوودی
تایبەتی خۆیان هەیە کە وایکردووە زیادکردنێکی گرنگ بێت بۆ خۆراک.
لە ماڵپەڕی
"eremnews"
بڵاو کراوەتەوە، برۆکلی هەڵبژاردەیەکی خۆراکی نایابە بەهۆی دەوڵەمەنی بە ماددە
خۆراکییەکانییەوە کە ٣١ گرام کالۆری، ٢ گرام پرۆتین ، ٦ گرام کاربۆهیدرات، ٢ گرام ڕیشاڵی
تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین Cو K بە ڕێژەیەکی زیاتر لە پێویستی
ڕۆژانە، ئەمە جگە لە مەنگەنیز و فۆلیک ئەسید و ڤیتامین A کە تەندروستی چاوەکان باشتر دەکەن و سیستمی
بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
بەڵام قەرنابیت کالۆری
کەمترە، ٢٧ گرام کالۆری تێدایە، لەگەڵ هەمان بڕی پرۆتین و ڕیشاڵ کە لە برۆکلیدا هەیە،
هەرچەندە بڕێکی کەمتر لە ڤیتامینەکانی Aو C و K لەخۆدەگرێت، بەڵام پۆتاسیۆمی زیاتر تێدایە، هەڵبژاردەیەکی
زۆر باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ڕێجیم بکەن و بڕێکی کەم کاربۆهیدرات بخۆن.
سەرەڕای جیاوازی
نێوانیان، هەردوو جۆرەکە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر کە بەشدارن لە کەمکردنەوەی ڕەقبوونی
خوێنبەرەکان و باشترکردنی تەندروستییان، برۆکلی ڕێژەیەکی زیاتر لە ڤیتامین و ماددە
خۆراکیەکان دابین دەکات، لە کاتێکدا قەرنابیت بە دژە ئۆکسێنەری تایبەت وەک گلوکۆسینۆلات
تایبەتمەندە، کە خوێنبەرەکان بەهێز دەکات.
بۆ ئەوەی سوود لە
سوودە جیاوازەکانیان وەربگریت، باشترە برۆکلی و قەرنابیت پێکەوە بخەیتە ناو خۆراکی
هەفتانەتەوە نەک بەراوردیان بکەیت بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی خۆراکی نایاب و تەندروستییەکی باشتر.