ڕەنگە شۆفێرانی تەکسی کەمتر تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بن

AM:09:15:19/12/2024

644 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێرانی تاکسی و ئەمبولانس پێویستە زیرەکی خێرا و چالاکیان هەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی وریاوە هاتوچۆ بکەن .دەرکەوتووە کە ئەم سیفەتانە ڕەنگە لە نەخۆشی ئەلزەهایمەریش بیانپارێزن، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە ڕۆژنامەی بی ئێم جەی بڵاوکراوەتەوە، دکتۆر ڤیشال پاتەل، توێژەری سەرەکی لە بەیاننامەیەکی هەواڵی نەخۆشخانەدا رایگەیاند "ئێمە گریمانەمان کرد کە پیشەکانی وەک لێخوڕینی تەکسی و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، کە کاتێکی زۆر لە ناو ئۆتۆمبێڵ بەسەردەبەن و بە ئاگاییەوە شۆفێری دەکەن، ڕەنگە ئەم شتانە پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی مردن بە نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە هەبێت بە بەراورد لەگەڵ پیشەکانی دیکە."

بۆ توێژینەوەکە، توێژەران تۆماری مردنی نزیکەی ٩ ملیۆن کەسیان شیکردەوە کە بەشدارییان لە ٤٤٣ پیشەی جیاوازدا کردووە. خەڵکەکە هەموویان لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢ گیانیان لەدەستداوە. لە سەرجەم پیشەکاندا، نزیکەی 4%ی ئەو کەسانە بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە گیانیان لەدەستداوە.بەڵام توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە تەنها 1%ی شۆفێرانی تاکسی و 0.7%ی شۆفێرانی ئەمبولانس بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە گیانیان لەدەستداوە.