لەدایکبووانی ئەم بورجانە بەخت یاوەریان نابێت لە ساڵی ٢٠٢٥دا

PM:01:08:18/12/2024

160 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵی ٢٠٢٥ ئەستێرەناسان پێشبینی بۆ ساڵی نوێ لە هەموو ئاستەکاندا دەخەینەڕوو.

هالا حافز، پسپۆڕی بورجناسی ئەستێرەناسی ڕایگەیاند " لە ساڵی نوێدا لە دایکبووانی چەند بورجێک گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەردا دێت بۆ باشتر لە هەمان کاتدا لەدایکبووانی چەند بورجێکیش بەخت یاوەریان نابێت و رووبەرووی چەند کێشەیەک دەبنەوە"

حافز ئاماژەی بەوە کرد لەدایکبووی بورجی کەوان، شێر، دووانە یەکێکن لە نیشانە بەختەوەرەکانی ساڵی ٢٠٢٥ و گۆڕانکاری ئەرێنی لەسەر ئاستی ژیانی پیشەیی و کەسییاندا روودەدات.

ئەوەشی باس کرد کە هەندێک بورج هەن کە پێویستە لە ساڵی ٢٠٢٥دا وریا بن، جێگەی باسە لە رووی دارییەوە بارودۆخیان باش دەبێت بەڵام لەرووی خێزانییەوە کێشەکانیان زۆر دەبێت زۆربەی کاتەکان هەست بە تەنهایی و نائومیدی دەکەن و بەخت یاوەریان نابێت، لەوانەش بورجی کاوڕ، بورجی تەرازوو، بورجی نەهەنگ.