هێلکە خۆراکێکی بەناوبانگە، بە بەها خۆراکییە بەرزەکەی
دەناسرێتەوە، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان.
لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاو کراوەتەوە، زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن "کەی
باشترین کاتە بۆ خواردنی هێلکە، بەیانیان یان ئێواران؟"
یەک هێلکە نزیکەی ٧٥ کالۆری و ٦ گرام پرۆتین و ٥ گرام چەوری
تێدایە، ئەمە جگە لە جۆرەها ڤیتامین و کانزا، وەک ڤیتامین A وB12.
خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بژاردەیەکی نایابە، یارمەتیدەرە
بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت ئەمەش ئارەزووی خواردنی کەم و ناتەندروست
پێش نانخواردنی نیوەڕۆ کەمدەکاتەوە هەروەها تەندروستی مێشک بەرز دەکاتەوە و و یادەوەری
باشتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی خۆراکی جیاواز بۆ دەستپێکردنی ڕۆژەکەت
بە وزەوە.
سەبارەت بە خواردنی هێلکە لە ئێواراندا، بە سودە بۆ وەرزشوانان،
بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە چاککردنەوە و گەشەکردنی ماسولکەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە
پرۆتین، هێلکە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی قوڵ چونکە ترشی ئەمینی تریپتۆفان لەخۆدەگرێت
کە بەشدارە لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین کە خولی خەو و بەئاگابوونەوە ڕێکدەخات.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن دەتوانیت لە هەر کاتێکدا لە ڕۆژدا
هێلکە بخۆیت، بەپێی پێویستی خۆت، بەیانیان بۆ زیادکردنی وزە و تەرکیزە، ئێوارانیش
بۆ پاڵپشتی چاکبوونەوەی ماسولکەکان و خەوتنێکی ئارامە.