ملیۆنان کەس لە
سەرانسەری جیهاندا بەدەست ئازاری جومگەکانەوە دەناڵێنن کە کاریگەری لەسەر ژیانیان
دروست دەکات، زۆرێک پشت بە دەرمان دەبەستن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان، لە کاتێکدا بەشێک
لە خەڵکی بشت خۆراکە تەندروستەکان دەبەستن.
بە گوتەی دکتۆر باتيل
پسپۆڕی بواری خۆراک باس لەوە دەکات پێویستە گرنگی بدرێت بە ئەو خۆراکانەی کە
دەوڵەمەندن بەو ماددانەی کە دژە هەوکردن یان دژە ئۆکسێنەریان تێدایە چونکە توانای
چاکبوونەوەی جەستە بەرز دەکاتەوە و جومگەکان لە زیانی زیاتر دەپارێزن
زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان
دەریدەخەن کە ڕەنگە هەندێک خۆراک یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و کەمکردنەوەی
هەوکردن بە شێوەیەکی سروشتی.
دکتۆر باتيل ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژانە
خواردنی ئەم پێنج خۆراکە یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەی ئازاری جومگەکان، ئەوانیش بریتین
لە:
١. ماسی
دەوڵەمەندە بە
ترشی ئۆمیگا ٣، کە دەرکەوتووە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
٢. زەنجەفیل
دژە هەوکردنێکی
سروشتییە، زەنجەفیل هەندێک ڕێڕەوی هەوکردن لە جەستەدا دەگرێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی
کەمکردنەوەی ئازار.
٣. توو
توو دەوڵەمەندە
بە دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجین و کەمکردنەوەی
هەوکردن لە جەستەدا.
٤.زەیتی زەیتون
بەوە ناسراوە کە
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و چەوری تەندروست کە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی
هەوکردن هەیە.
٥. زەردەچەوە
زەردەچەوە پێکهاتەیەکی
تێدایە کە بە کورکومین ناسراوە، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی بەهێزی هەیە.