پزیشکێکی كيم کارداشیان نهێنی پاراستنی پێست ئاشکرا دەکات

PM:10:59:16/12/2024

9684 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی زستاندا پێست پێویستی بە گرنگیدانی تایبەت هەیە بۆ پاراستنی لە وشکبوونەوە بەهۆی کاریگەری کەشوهەوای ساردەوە کە زیانی پێدەگەیەنێت.

بەپێی وتەی پسپۆڕانی پێست و پزیشکانی جوانکاری، لەنێویاندا دکتۆر سیمۆن ئۆریان پزیشکی جوانکاری پێستی كيم کارداشیان ئاماژە بەوە دەکات کە پەیڕەوکردنی ڕۆتینێکی تایبەت دەتوانێت پێست بپارێزێت و بەدرێژایی وەرزەکە بە تازەیی دەربخات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی " The Independent"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دکتۆر ئۆریان ڕوونیکردووەتەوە، بەرکەوتنی زۆر بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی ئەوەی پێست زەیتە سروشتییەکانی لەدەست بدات کە وشکییەکەی زیاد دەکات، واباشە ئەو بەرهەمە شێدارکەرەوەیە بەکاربهێنرێت کە پاڵپشتی بەربەستی سروشتی پێست دەکەن، بەتایبەتی دوای خۆشۆردن.

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاککردنەوەی پێست بەشێکی گرنگی چاودێری پێستە، بەڵام لە وەرزی زستاندا پێویستی بە وریایی زیاتر هەیە.

ئۆریان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە پێستیان وشکە یان هەستیارە هەفتەی جارێک پاککردنەوەی پێست بە قووڵی ئەنجام بدەن بە بەکارهێنانی ئەو ماددانەی کە ترشی لاکتیک یان ئەنزیمیان تێدایە، لەکاتێکدا ئەوانەی پێستیان چەورە یان تێکەڵە دەتوانن هەفتەی جارێک یان دووجار بیکەن بەکارهێنانی ماددەی شێدارکەرەوەی پێست.