لە ئوردن نرخی فرۆشتنی تابلۆیەکی ئۆتۆمبێل یەک
ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
لە ماڵپەڕی" RT Arabic "
بڵاوکراوەتەوە، لە ئوردن تابلۆی ئۆتۆمبێلێک بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار فرۆشرا دوای
کۆتایی هاتنی ئەو زیادکردنە گشتیەی کە لەلایەن بەشی مۆڵەتی شۆفێری و ئۆتۆمبێلی
ئوردنەوە بۆ ژمارە "1-44" دانرابوو.
نرخی کۆتایی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلێکە
دوایی هەژمارکردنی باجەکەی بە ٨٥٢ هەزار و ٦٠٠ دیناری ئوردنی بووە، واتە نزیکەی ملیۆنێک و ٢٠١ هەزار دۆلار بەڵام لە زیادکردنەکەدا بە ٧٣٥هەزار
دیناری ئوردنی کۆتایی پێهاتووە، کە
نزیکەی ملیۆنێک و ٣٥٠ هەزار دۆلار بووە.
بەشی مۆڵەتی شۆفێران و ئۆتۆمبێل، بە هەماهەنگی
لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئوردن، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆمەڵێک ژمارەی جیاواز لە زیادکردنی
ئاشکرادا دەخرێنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، بڕیارە دوایین زیادکردنی ئاشکراش پێنجشەممەی
داهاتوو کۆتایی پێبێت.
بەشی مۆڵەتی شۆفێران و ئۆتۆمبێل داوا لەو کەسە
دەکات کە لە زیادکردنەکەدا براوە دەبێت، پێویستە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا لە ١٠%ی بەهای
زیادکردنەکە بدات.
جێگەی باسە هەرکەسێک ناسنامەی نەتەوەیی ئوردنی هەبێت یان خەڵکی نەتەوەی تر بێت مافی ئەوەی
هەیە بەشداری لە زیادکردنە گشتییەکە بکات.