نەوید زەردی نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

PM:05:49:16/12/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەوید زەردی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "لە لە لە" بڵاوکردەوە.

نەوید زەردی لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی کردووە و نووسیویەتی ئەم گۆرانییە بۆ بۆنەی لەدایکبوونتانە، هیوادارین چێژی لێ وەرگرن و یادگاری جوانی لەگەڵ تۆمار بکەن هەروەها باسیشی لەوە کردووە ئەم گۆرانییەی پێشکەشی بە دایکی کردووە.

بەرهەمەکەی لە نووسینی مازیار فایەقە، لە ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، کۆمپانیای "NZ Production" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

نەوید زەردی گۆرانیبێژی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، خاوەنی چەندین کلیپ و ئەلبومە.