کەشناسى هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش
کەمێک بەفر لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرما
نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ
ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری
دەمێننەوە نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
باسی لەوەش کردووە،
لەکاتەکانی نیوڕۆ کەمێک بەفر لەپارێزگای دهۆک و لە ناوچە شاخاوییە
سنووریەکانی باکوور و وەهەروەها رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێ پاشان لەکاتەکانی شەودا
ئاسمان بەرەو ساماڵ دەروا کەش جێگیر دەبێتەوە.