زۆرجار تەمەنی
٣٠ ساڵ کاتێکی گرنگە لە ژیانی مرۆڤدا و لە کاتێکدا ئەزموونەکانی هەموو کەسێک جیاوازن،
بەڵام چەندین گۆڕانکاری باوی جەستەیی و سۆزداری و شێوازی ژیانی مرۆڤەکان ڕووبەڕوویان
دەبێتەوە لەگەڵ چوونە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا.
ماڵپەری medium.com پێنج گۆڕانکاری بەرچاوی خستووەتەڕوو لەوانەش:
1.
گۆڕانکاری تەندروستی جەستەیی و چالاکی جەستەی:
ڕێژەی چالاکی لەش
کەم کەم دەست دەکات بە دابەزین، ئەمەش وادەکات زیادکردنی کێش ئاسانتر و دابەزاندنی
قورستربێت. مانەوەی چالاک و پاراستنی خۆراکی هاوسەنگ گرنگترین شت دەبێت بۆت. بۆیە
ئەگەر لەم تەمەندایت ئامۆژگاری بۆتۆ ئەوەیە کە وەرزشی بەردەوام بکەیت، بارستەی ماسولکەکان
دەتوانێت کەم ببێتەوە، هەروەها چڕی ئێسکەکان ڕەنگە کەمێک دابەزێت، بەتایبەتی بۆ
خانمان.
2.
گۆڕانکاری لە شتە لەپێشینەکان و بیرکردنەوە:
زۆر کەس لەم
تەمەدا سەرنجیان لەسەر گەشەکردنی پیشە و سەقامگیری دارایی و ئامانجی درێژخایەن وەک
پاشەکەوتکردن بۆ خانوو یان خانەنشینیە،پەیوەندییەکان مانادار دەبن لە چاو بیستەکانی تەمەنتدا و هەوڵدەدەی لەگەل
ئەو کەسانە بیت کە ئارامیت لەگەڵیان.
3.
گۆڕانکاری پێست و قژ:
بەرهەمهێنانی کۆلاجینی
سروشتی کەم دەبێتەوە، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هێڵی ورد، چرچبوون، یان لاستیکی. ڕۆتینەکانی
دژەخۆر و چاودێری پێست زیاتر گرینگ دەبن بۆت.
وە ڕەنگە قژ دەست
بکات بە تەنکبوونەوە، خۆڵەمێشی، یان لەدەستدانی پێکهاتەی سەرەتایی خۆی، ئەمەش بەپێی
بۆماوەیی و هۆکارە تەندروستییەکان.
4.
هۆشیاری تەندروستی و چاودێری خۆپارێزی:
دەبێت زیاتر هۆشیار
ببیتەوە بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی خۆت. پشکنینی بەردەوام، چاودێری ددان و
پشکنین (وەک کۆلیسترۆڵ یان پەستانی خوێن) لە پێشینەدان بۆت تاوەکو ئاگاداری
تەندروستیت بیت.
5.
گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و شێوازی ژیان:
بەرپرسیارێتی خێزان:
زۆرێک ڕووبەڕووی زیادبوونی پابەندبوونی خێزان دەبنەوە، جا چ پەروەردەکردنی منداڵ،
پشتگیریکردنی دایک و باوکی بەساڵاچوو، یان گرنگیدان بە هاوسەر و هاوبەشەکەیان
قورستر دەبێت