بەلەمی زیرەک ڕۆژانە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر ئاوی ڕووبارەکان پاکدەکاتەوە

AM:11:34:16/12/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئیکۆپیسی کۆریای باشوور بەلەمێکی خۆری پەرەپێداوە کە بە AI کاردەکات و ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاوی ڕووبارەکان پاکدەکاتەوە.

لە هەواڵێکی تەکنەلۆژی ماڵپەری MSN باسی دەکات کە کۆمپانیا کۆرییەکە بەلەمەکەی وەک چارەسەرێکی زیرەکی کوالیتی بەرز بۆ دەریاچە و کۆگاکان و پێداویستییەکانی خواردنەوە لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا دیزاین کردووە.

هەروەها بەلەمەکە سەکۆیەکی ٣٦٠ پلەیە بۆ بینینی ڕووبارەکان هەیە. لە ئەنجامدا گەشتیارەکان دەتوانن سەربکەون و لە ناو سروشتدا بگەڕێن.

بەلەمە سیستەمی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت و ئەو سیستەمە ڕۆژانە پیسبووەکانی دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر ئاو دەدۆزێتەوە و دەی پاڵێوێت لە هەمان کاتدا خۆی لە ئاستەنگەکان بەدوور دەگرێت.لە هەمانکاتیشدا گەشتیارەکان بە ئاسوودەی لە ناویدا دادەنیشن،بە ٣٠ خولەک گەڕان ئەم بەلەمە کاری خۆی جێبەجێ دەکات و ئاوی شیرین دروستدەکات

لە ئەنجامدا پێدەچێت کۆمپانیاکە شۆڕشێک لە کەرتی بەرهەمهێنانی ئاوی شیرین بکات بە بەرزکردنەوەی کوالیتی ئاو لە سەرانسەری جیهاندا.