تایبەتمەندیی نوێ بۆ سناپچات زیادکرا؛ چاتەکان بۆ ماوەی حەوت رۆژ دەمێننەوە

PM:10:56:15/12/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی سناپچات پڵەس خستە بازاڕەوە، کە گرنگترینیان سڕینەوەی نامەکانە لە ٢٤ کاتژمێرەوە بۆ حەوت رۆژ.

پێشتر سناپچات بەوە ناسرابوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نامەکانی ناو گفتوگۆکان دەسڕانەوە، بێجگە لەو نامانەی دیاری دەکران، بەڵام لە نوێترین گۆڕانکارییەکاندا، ئەپەکە رێگە دەدات چاتەکان بۆ ماوەی حەوت رۆژ بمێننەوە لەجیاتی ئەوەی دوای تەنها ٢٤ کاتژمێر نەمێنن.

یەکێکی تر لە گۆڕانکارییەکان، بەشداربووان بۆ یەکەمجار دەتوانن کۆمەڵە نوێیەکانی بیتمۆجی سناپچات تاقی بکەنەوە و بەکاریبهێنن بۆ هەژمارەکانیان.

سناپچات لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا خزمەتگوزاری سناپچات پڵەسی بە پارەی خستە بازاڕەوە، کە بەکارهێنەران دەتوانن بە زوویی و تایبەت دەستیان بە تایبەتمەندییە نوێیەکان بگات کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەخرێتە بازاڕەوە بە نرخی ٣.٩٩ دۆلار بۆ مانگێک، ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکە رایگەیاندبوو، خزمەتگوزاری سناپچات پڵەس زیاتر لە ١١ ملیۆن بەشداربووی بۆ خۆی راکێشاوە.