ڤیدیۆ.. ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانییەکی کوردی بۆ عەزیز وەیسی دەڵێت

PM:07:52:08/10/2021

46740 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە هونەرمەند عەزیز وەیسی بڵاویکردووەتەوە تێیدا ئیبراهیم تاتڵیساس بە زمانی کوردی قسەی لەگەڵدا دەکات و گۆرانی بۆ دەڵێت.

عەزیز وەیسی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، هەروەک دەردەکەوێت ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانیییەک بە زمانی کوردی بۆ عەزیز وەیسی دەڵێت و پێی دەڵێت "تۆ ڕۆحی منیت".

عەزیز وەیسی لەسەر ڤیدیۆکە نوسیوویەتی "ئەمڕۆ زۆر دڵخۆشم دوای چەند ساڵێک لە ناسینی جارێکی تر پەیوەندی پێوەکردم و دووبارە یەکترمان بینییەوە"، هەروە ک بۆ تاتڵیساسی نوسیووە "ئەو پیاوەی لەیادی نەکردووم".

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندین کلیپ و ئەلبومی هەیە و لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.

ئیبراهیم تاتڵیساس لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٢ە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی تورکیا و بەشێک لە وڵاتانی دەوروبەری تورکیا، هەوادارەکانی نازناوی "ئیمپراتۆر"یان پێ بەخشیوە، زیاتر لە جارێک ژیانی هاوسەرگیریی پێکهێناوە و باوکی حەوت منداڵە.

ئ.ل