شاری بانکۆک لە تایلەند بە پایتەختی گەشتیاری بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا

AM:09:30:15/12/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای یۆرۆمۆنیتۆر ئینتەرناشناڵ لە ساڵی ٢٠٢٤دا بانکۆکی پایتەختی تایلەندی وەک باشترین شاری گەشتیاری جیهانی دەستنیشانکرد، دوای ئەوەی پایتەختی تایلەند میوانداری لە ٣٢.٤ ملیۆن گەشتیار کرد و ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئیستەنبوڵ کە پلەی دووەمی گرتووە، کە پێشوازی لە ٢٣ ملیۆن کەس کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی En.vietnamplus.vn ، ئەم بەرەوپێشچوونەی بانکۆک هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەی وڵاتەکە و سیاسەتی ڤیزەی دۆستانەی گەشتیاری، وەک لێخۆشبوون لە ڤیزەی ٦٠ ڕۆژە بۆ هاووڵاتیانی ٩٣ وڵات و فراوانکردنی مافی ڤیزەی بۆ ٣١ وڵاتی تر، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی سەرنجڕاکێشییەکەی.

ڕیزبەندی شار و ناوچەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەم شێوەیە بوون:

1. بانکۆک: 32.4 ملیۆن

2. ئەستەنبوڵ: 23 ملیۆن

3. لەندەن: 21.7 ملیۆن

4- هۆنگ کۆنگ: 20.5 ملیۆن

5. مەککە: 19.3 ملیۆن

6- ئەنتالیا: 19.3 ملیۆن

7- دوبەی: 18.2 ملیۆن

8- ماکاو: 18 ملیۆن

9- پاریس: 17.4 ملیۆن

10- کوالالامپور: 16.5 ملیۆن

- ١٠ شارە سەرنجڕاکێشەکانی ساڵی ٢٠٢٤:

1. پاریس

2- مەدرید

3. تۆکیۆ

4. ڕۆما

5- میلانۆ

6. نیویۆرک

7- ئەمستردام

8- سیدنی

9. سەنگافورە

10- بەرشەلۆنە