رێکخەرانی پێشبڕکێی شاجوانیی لە هۆڵەندا دوای ٣٥ ساڵ پێشبڕکێکەیان
هەڵوەشاندەوە و ئیڤێنتەکە دەگۆڕێت بۆ پلاتفۆرمێکی نوێ کە مامەڵە لەگەڵ تەندروستی دەروونی
و هاوبەشکردنی چیرۆکی ئەرێنیدا دەکات.
ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندووە:
"کات گۆڕاوە و ئێمەش لەگەڵ سەردەمدا دەگۆڕێین".
ڕێکخەرانی پێشبڕکێکە دەڵێن: "چیتر تاج بوونی نابێت،
بەڵکو چیرۆکگەلێک کە ئیلهامبەخش دەبن، جل و بەرگ بوونی نابێت، بەڵکو خەونگەلێک کە
ژیانیان پێدەگات".