فشارە دەروونیەکان بەهۆی لایک و کۆمێنتی سۆشیال میدیاکانەوە
بۆتە بابەتێکی گرنگ کە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی دەروونی تاکەکان هەیە بەتایبەتی
لای گەنجان ئەم فشارانەش لەوانەیە ببنە هۆی خۆبەگەورەزانین و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ
یان خەمۆکی.
لە ماڵپەڕی " eremnews" بڵاو کراوەتەوە، شارەزایانی بواری دەروونناسی ئاماژە بەوە
دەکەن لایک و کۆمێنتەکانی ناو سۆشیال میدیا کاریگەری لەسەر تەندروستی
دەروونی هەیە بە چەند شێوازێک، بەم شێوەیە:
١. زۆرێک لە تاکەکان پشت بە لایک و کۆمێنت دەبەستن بۆ دیاریکردنی
بەهای خۆیان، کاتێک لایک و کۆمێنتی ئەرێنی زۆریان بۆ دێت، هەست بە خۆشەویستی و قبوڵکردن
دەکەن بەڵام ئەگەر پێچەوانەکەی بوو ئەوا هەست بە نائومێدی و بێ بەهابوون دەکەن.
٢. بەراوردکاری کۆمەڵایەتی، سۆشیال میدیاکان ئاسانکاری دەکەن
بۆ بەراوردکردنی خۆمان بە کەسانی تر بەتایبەتی لە بەدەستهێنانی دەستکەوتەکاندا، کاتێک
کەسێک دەبینێت کەسانی دیکە دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنن یان ژیانێکی تەواو نیشان
دەدەن، ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی هەستکردن بە ناڕازیبوون یان شکستی ژیانی کەسی.
٣. دروستبوونیدڵەڕاوکێ یان ترس لە لەدەستدانی دەرفەتەکان یان کارلێککردن
لەگەڵ ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان یان ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن کەسانی دیکەوە هاوبەش
دەکرێن، کاتێک تاکێک دەبینێت هاوڕێکانی یان ناسیاوەکانی کۆمێنت و لایکێکی زۆریان لەسەر
پۆستەکانیان وەرگرتووە، لەوانەیە هەست بە نیگەرانی بکات کە هەمان ڕێژەی سەرنجی نییە.
٤. دروستبوونی فشار و هەستکردن بە پابەندبوون بە کاردانەوە
بەرامبەر هەموو ڕووداو و ناوەڕۆکەکانی بڵاوکراوەکان دەتوانێت ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و
فشاری دەروونی.
٥. ئالوودەبوون بە لایک، وەرگرتنی لایک و کۆمێنت هەستێکی
کاتیی ئەرێنی دروست دەکات، ئەمەش وا دەکات کەسەکە بگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی کارلێکەکانی
لەناو سۆشیال میدیاکاندا، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئالوودەبوونی بەردەوامی دەروونی،
بەو پێیەی کەسەکە هەمیشە بەدوای لایک و کۆمێنتی زیاتردا دەگەڕێت.
٦. وێناکردنی ژیانی کامڵ و تەواو، سۆشیال میدیا هانی مرۆڤەکان
دەدات کە خۆشترین و جوانترین ساتەکانی ژیانیان بڵاوبکەنەوە، وادەکات کەسانی دیکە
باوەڕیان بەوە هەبێت کە ژیانیان باشترە یان سەرکەوتووترە. ئەمەش ڕەنگە فشاری دەروونی
لەسەر تاکەکان دروست بکات بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان نایابتر دەربخەن تەنانەت ئەگەر ئەوە
دوور بێت لە ڕاستیشەوە.
٧. گۆڕانی کەسایەتی، گەڕانی بەردەوام بۆ لایک و کۆمێنت ڕەنگە
ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک کەس بەپەلە بڕیار بدەن سەبارەت بە بابەتەکان و کەسایەتییان
بگۆڕێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاسوودەیی دەروونییان دروست دەکات، بە شێوەیەک ڕەفتار دەکەن کە ڕەنگدانەوەی
کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆیان نەبێت.
٨. دڵەڕاوکێ سەبارەت
بە کۆمێنتی نەرێنی، کۆمێنتی نەرێنی یان ڕەخنە لەسەر پۆستەکان دەتوانێت زۆر ئازاربەخش
بێت، بەتایبەتی کاتێک مرۆڤ هەستیار بێت بەرامبەر بەم کارلێکانە، کۆمێنتی نەرێنی لەوانەیە
ببێتە هۆی هەستکردن بە شەرمەزاری یان کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوون.
٩. کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان هەیە، ڕەنگە کۆمێنت و
لایک کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداری هەبێت. بۆ نموونە کەسێک لەوانەیە هەست بە ئیرەیی
بکات ئەگەر هاوبەشەکەی زیاتر لە خۆی کۆمێنت و لایکی هەبێت یان کاتێک کەسێک ئالوودەی
سۆشیال میدیاکان بووە لەوانەیە لە ژیانی ڕاستەقینەدا کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە
پشتگوێ بخات هەروەها هاوڕێکانی یان ئەندامانی خێزانەکەی دەتوانن هەست بە پشتگوێخستن
بکەن ئەگەر کەسێک زیاتر سەرنجی لەسەر کارلێکی دیجیتاڵی بێت نەک پەیوەندی ڕاستەقینەکان.
١٠. کاریگەری دەروونی
لەسەر منداڵان دروست دەکات چونکە منداڵان زیاتر ئامادەن بۆ کاریگەرییەکانی لایک و
کۆمێنت لەسەر خۆبەگەورەزانینیان، کاتێک تێبینی ئەوە دەکەن کە وێنەکانیان وەک پێویست
سەرنجی نادرێت، لەوانەیە هەست بە نیگەرانییەکی زۆر بکەن.