لەکۆتایی ساڵی
٢٠٢٤دا زۆرێک لە چاوەڕوانی ئەستێرەناسەکانن بۆ ئەوەی پێشبینییەکانی بورجەکان و بەختی
خۆیان لەماوەی ساڵی داهاتوودا بزانن، لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە لەدایکبووانی چەند
بورجێک دەکەین کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا بچەنە پەیوەندی خۆشەویستیەوە.
لە ماڵپەڕی
" collective" بڵاو کراوەتەوە، ئەستێرەناسەکان
ئاماژە بە دیارترین ئەو بورجانە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا
بچەنە پەیوەندی خۆشەویستیەوە، ئەوانیش بریتین لە:
١. بورجی نەهەنگ
لەدایکبووانی ئەم
بورجە لە ساڵی نوێدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان فراوانتر دەبێت، بەم شێوەیەش بەشێوەیەکی
ئاسان لەگەڵ کەسی دڵخوازیدا دەچێتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە.
٢. بورجی قرژاڵ
لە مانگەکانی کۆتایی
ساڵدا گەشەکردن و دەرفەتی نوێ دەهێنێتە ئاراوە هەست بە شەپۆلێکی نوێی گەشبینی و سەرگەرمی
دەکەیت لە ژیانی خۆشەویستیتدا.
٣. بورجی گا
کراوە بە بەرامبەر
پەیوەندییە نوێیەکان و متمانەت هەبێت کە گەردوون ڕێنماییت دەکات بەرەو پەیوەندییە
دڵخۆشکەرەکان، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ساڵ هەستی سەقامگیری لە ژیانی خۆشەویستیتدا
بدۆزیتەوە.
٤. بورجی کاوڕ
لەگەڵ سەرەتای
ساڵی ٢٠٢٥دا، لەدایکبووانی ئەم بورجانە هەستی متمانە بەخۆبوونیان زیاد دەبێت ئەمەش
دەبێتە هۆی ئەوەی بەبێ ماندووبوون کەسە دڵخوازەکەی بەلای خۆیدا رابکێشێت.