چۆنییەتی ئامادەکردنی تشریب به‌ گۆشت

PM:12:10:06/10/2021

15428 جار خوێندراوەتەوە

تشریبی گۆشت یەکێکە لەو خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن و دەتوانن بە چەند کەرەستەیەکی جیاواز ئامادەی بکەن و چێژی لێوەربگرن.

لاپەڕەی " Food and Sweets Shanaz" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردووە:

كه‌رەسته‌كان:

نیو كیلۆ گۆشت

چوار پیاز

نیو دەسك كەرەوز

چوار لیمۆ بەسراوى

ڕۆن، خوێ

دۆشاوی تەماتە

نان

چۆنییه‌تی دروستكردنی:

گۆشتەكە دەكوڵێنیت و دوای ئاوەكەی لێ جیا دەكرێتەوە.

دوو پیاز ورد دەكرێت و لەگەڵ گۆشتەكە و لیمۆ بەسراوییەكە و دوو كوپ ئاوی بۆ زیاد دەكرێت.

ئەخرێتە سەر ئاگر بۆ ماوەی ١٥ خولەك.

دۆشاوی تەماتە و ئاوی گۆشت و خوێی بۆ زیاد دەكرێت و تا ١٠ خولەك دەكوڵێت.

نانەكە لەت دەكرێت بۆ پارچەی بچوك و دەخرێتە ناو قاپێكی گەورە.

ڕۆنەكە ئەخرێتە سەر ئاگر تا داخ دەبێت دوای ئەخرێتە سەر نانەكە و جوان تێكەڵاو دەكرێت.

ئاوی تشریب و گۆشتەكە دەخرێتە سەر نانەكە.

ئەو سێ پیازەی كە مابوو لەگەڵ كەرەوزەكە ورد دەكرێت و بە كاڵی دەخرێتە سەر تشریبەكە.

بە هێواشی هەمووی تێكەڵاو دەكرێت.