وەتسئەپ سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکی نوێیە تاکو
بیخاتە بەردەستی بەکارهێنەران، بۆ ئەوەی پەیامە نەخوێندراوەکانیان بیربخاتەوە.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی "WABetaInfo" ، ئەم تایبەتمەندییە
کە تاقی دەکرێتەوە، لە وەشانی بێتا ٢.٢٤.٢٥.٢٩ی وەتسئەپ بۆ ئەندرۆیددا زیاد دەبێت.
بە چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە، بەکارهێنەران
ئاگادارکردنەوەیان پێدەگات سەبارەت بەو نامانەی کە نەیانخوێندووەتەوە لە گفتوگۆکانیان.
تایبەتمەندی بیرخستنەوەی پەیامی نەخوێندراو لەسەر تایبەتمەندییەکی
پێشوو بنیات دەنرێت کە وەتسئەپ پێشکەشی بەکارهێنەرانی کردووە، دەتوانن بەپێی ویستی
خۆیان ئەو گفتوگۆیانە یان ئەو نامانە دیاری بکەن کە نەخوێنراونەتەوە، تاکو
ئاگادارکردنەوەیان پێبگات لەسەریان.