کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

PM:05:06:07/12/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بە جێگیریی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کەشناسى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت ئەگەرى نمە باران هەیە لە کاتەکانى ئێوارەدا بەتایبەتى لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم .

باسی لەوەش کرد، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هاوکات، کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی دووشەممەوەبارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش بە جێگیریی دەمێننەوە.