مێسی دوو وەزیری حکومەتێکی لە کارەکانیان دوورخستەوە

PM:05:12:06/12/2024

520 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هۆنگ کۆنگ دوو وەزیری لە کارەکانیان دوورخستەوە ئەویش بەهۆی یارینەکردی لیۆ میسی لە یارییەکی دۆستانەی ئەو وڵاتە.

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بووە هۆکاری دوورخستنەوەی دوو وەزیری حکومەتی هۆنگ کۆنگ، دەرکرانی ئەم دوو وەزیرەش دوای ئەو مشتومڕانە روویدا کە لە وڵاتەکە هاتنە ئاراوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لیۆ لە یارییەکی دۆستانەدا لە چین.

حکومەتی هۆنگ کۆنگ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن "لام تسای هۆنگ" و "کیڤن یۆنگ"ـی وەزیری رۆشنبیری و وەرزش و گەشتوگوزاری لە کارەکانیان دوورخستەوە، ئەویش بەهۆی ئامادەنەبوونی مێسی لە یاری نێوان هۆنگ کۆنگ و ئینتەر میامی کە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداربێت.

یارییەکە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ماوەی یەک کاتژمێردا 38 هەزار بلیت فرۆشرا، ئامادەنەبوونی مێسیش بووە هۆی ئەوەی هاندەران ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوای گەڕاندنەوەی بلیتەکان بکەن.